عەیار 21 مسقاڵی 800 هەزار دینارە

نرخی زێڕ لە دابەزیندایە

964+

توانا نەقی

دوو رۆژە لەسەریەک نرخی زیڕ هەر لە دابەزیندایە لەچاو رۆژانی پێشوو هەرچەندە ئەمڕۆ نرخەکەی بەرزترە لە وێنێ بۆ مسقاڵی21 زیاتر لە 10 هەزار دیناری چووەتەوەسەر.

نرخی ئۆنسەی زێڕ  ئەمڕۆ 3995  دۆلارە و  نرخی دۆلاریش بە 140 هەزار و 700 دینار هەژمار کراوە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 29.10.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 838 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 800 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 685 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.