بۆ زیاتر له 100 جوتیار
سایلۆى سلێمانى وهجبهیهكى دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نم به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سایلۆى سلێمانى ئاگارى زیاتر له 100 جوتیار ده‌كاته‌وه له سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان و هه‌ندێك پێداویستیش له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
ئەو جوتیارانە ئه‌مساڵ گەنمیان رادەستى سایلۆكه کردووە و ژمارە كارته‌كانیان له 736 تاوه‌كو 839 یه، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەم وەجبە پارەیه‌ى هاتوە بەشی ئەو مامەڵانە دەکات کە بڵاویان کردووەتەوە، واتە لە دوای ژمارە كارتی 839 جارێ ناتوانن پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان وه‌ربگرن، بۆیه سه‌ردانیان مه‌كه‌ن.
ئه‌و جوتیرانهى ئاگدار كراونه‌ته‌وه، پێویستە گەنمەکەی بە ناوى خۆیه‌وه رادەست کردبێت و خۆیشی ئاماده بێت، یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی پێبێت، بە پێچەوانەوە چەکی کەس نادرێت بە کەس و کەسی وەرگری چەک پێویستە کارتی نیشتیمانی پێبێت.
ئەو جوتیارانەی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان بۆ سەروو له 50 تۆن گه‌نمه سەردانیان نەکەن، چونكه لەسەر بڕیاری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغداد تەنیا پارەی ئەو جوتیارانە دابەشدەکرێت کە پشتگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان بۆ 50 تۆن به‌ره‌و خوار هه‌یه.