دابەشکردنى نەوتى سپى
بەرمیل و 104 هەزار دینار حازركەن
سبەی لە سەنتەری هەڵەبجە نەوت دێتە دابەشكردن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە و لیژنەی سووتەمەنی شارەكە، رایانگەیاند، سبەی لە سەنتەری شاری هەڵەبجە نەوت دابەش دەكرێت.
بە پێی راگەیاندراوێك، كە ئەمڕۆ ئێوارەی دووشەممە 27.10.2025 قایمقایەتی هەڵەبجە پۆستی كردووە، سبەی سێشەممە لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت، بەردەوامیش دەبێت تا تەواوی هاوڵاتیان بەشە نەوتی خۆیان وەردەگرن .
سەرچاوەكە دەڵێت، دابەشکردن گەڕەک بە گەڕەک دەبێت، واتە هەر هاوڵاتییەک لە گەڕەکی خۆی نەوتی پێدەدرێت و یەكەمجاریش لە گەڕەكی شارەوانی دەستپێدەكات.
هەروەها هاتووە، بۆ وەرگرتنی نەوت هەر هاوڵاتییەك بڕی 104 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێ بەرامبەر 200 لیتر نەوت، كە بە ئامێری عەداد دێتە دابەشكردن و پێویستە هاوڵاتی كارتی زیرەكی نەوتیشی هەبێت.
دابەشکردنی نەوت
كارت و پارە ئامادە بكەن
سبەی لە بیارە نەوت دابەش دەكرێت
دانیشتووانی ئەو دەڤەرە تا پێنجشەممە مۆڵەتتان هەیە
قۆناغی دووەمی دابەشکردنی نەوتی سپی لە وەرتێ دەستیپێکرد
سبەینێ یەکشەممە
نەوتەکەی بەغدا لە سلێمانی دابەش دەکرێ
هاوڵاتییەک: ئەو 100 لیترە دەبێتە 14 لیتر
لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان کرا بۆ هار خێزانێک 100 لیترە
ئاماری سامانە سروشتییەکان؛