له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه‌وه
عەبدولڕەقیب یوسف وه‌ک (زانای گەورەی میراتی نیشتمانی) ناسێندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى هه‌رێم رێزلێنانى پێشكه‌شی مامۆستا عه‌بدولڕه‌قیب یوسف مێژوونووس و شوێنه‌وارزانى كوردی وه‌ک “زاناى گه‌وره‌ى میراتى نیشتمانی” ناساند.
پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە چاودێریی و ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمی و دەستەبژێرانی کوردستان؛ بەشداریکرد لە سیمینارێکی تایبەت بە مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف مێژوونوس و شوێنەوارزانی دیاری کوردستان و جیهان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له مه‌راسیمه‌كه له باره‌ى دواهەوڵەکانی مامۆستای ناوبراو بوو بۆ شوێنەوارە مێژووییە دێرینەکان و نازناوی زانستیی (زانای گەورەی میراتی نیشتمانی) له‌لایه‌ن وه‌زیرى رۆشنبیرییه‌وه پێ به‌خشرا.
پارێزگاری سلێمانییش پیرۆزبایی و خەڵاتی تایبەتیی پارێزگای پێشکەش بە مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف کرد.