دیمەنێکی مەرزی شۆشمێ لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە - وێنە؛ ئیرنا
هاوشێوەی مەرزی باشماخ
داوا دەکرێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی شۆشمێ بکرێتە 24 کاتژمێری
964+
شۆڕش قادری
پارێزگاری کرماشان داوا دەکات، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی شۆشمێ بکرێتە 24 کاتژمێری.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، مەنوچێهر حەبیبی پارێزگاری کرماشان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستای ئایینی و خەڵکی شارۆچکەی نەوسود رایگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە، زەمینەسازی تەواو بکەن بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازڕگانی و جموجۆڵی گەشتیار لە مەرزی شۆشمێ بکرێتە 24 کاتژمێری.
لە مەرزی باشماخیش لە رۆژی شەممەوە 24.10.2025 و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەشێوەی کاتی و تاقیکاری، ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووەتە 24 کاتژمێری.
مەرزی شۆشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، یەكەمین ناوچە كە پێیدەگات، شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە، كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.