سەربڕخانەیەکی مۆدێرن لەهەولێر كرایەوە

50هەزار ئاژەڵ بەیەکەوە جێگەیان دەبێتەوە 

+964
دەشتی عارف

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26.10.2025، پرۆژەى ئاژەڵی زیندوو و سەربڕخانەى مێگەل لە گوێر كرایەوە، کە دەبێتە جێگرەوەی مەیدانی ئاژەڵانی کۆن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، پڕۆژەی مێگەل تایبەتە بە ئاژەڵی زیندوو و سەربڕخانە.

بە گوێرەی سەرچاوەكە، پڕۆژە نوێیەکە لەسەر رووبەڕی 366 دۆنم دروست کراوە، تێچووەکەی 100 ملیۆن دۆلارە، چەند تایبەتمەندییەکی تێدایە کە ئەمانەن.

توانای حەوانەوە و بەخێوکردنی 50 هەزار ئاژەڵی هەیە لەیەک کاتدا، سەربڕخانەیەکی تێدایە بە رووبەڕووبەری هەشت دۆنم کە توانای سەربڕینی دوو هەزار سەر ئاژەڵی هەیە لە رۆژێکدا بەپێی ستانداردی جیهانی و تەندروستی.

جیا لەوەش کارگەیەکی تایبەتی بە لەقتونان و دروستکردنی بەرهەمەکانی گۆشتی هەمبەرگر و سۆسج لەخۆ دەگرێت، کە دەتواندرێت سوودی لێی وەربگرێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.

بەکردنەوەی ئەم پڕۆژەیە مەیدانی کۆنی ئاژەڵانفرۆشان نامێنێت و سەرجەم ئەو کەسانەی کە کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکەن، دەگوازرێنەوە پڕۆژە نوێیەکە.

هاوكات ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی لە كردنەوەی پڕۆژەكە لەگەڵ وەزیری تەندروستی ئامادەبوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا