کەپڵەکەی ئامادەی کلاسیکۆیە
بارسا بترسە، ڤینیسیۆس کەیفى سازە
+964
دەشتی عارف
ماوەیەک بوو ڤینى وەزعى خراپ بوو، لەسەر ئەوەى نامەى بۆ کچان ناردبوو و هەندێ شتى قۆڕى کردبوو، کەپڵەکەى لێى تۆرا و ماڵى جێهێشت.
جا ڤینى زۆر بەمە دڵتەنگ بوو، ئەو نامانەى لێ بڵاوبوونەوە کە بۆ کچانى ناردبوو، بەڵام کۆڵى نەدا و هەموو رێگەیەکى گرتەبەر تا ڤێرجینیا فۆنسیکاى کەپڵى لەگەڵى ئاشت ببێتەوە.
بەر لە کلاسیکۆ، ڤینى چەپکە گوڵێکى گەورە و جانتایەکى مارکەى بۆ کەپڵەکەى ناردووە، نامەیەکیشى تێدا بووە و نوسیویەتى وەرە ئاشتبینەوە.
ئیدى خاتوونى گوڵ دڵى نەرم بووە و لە ئینستاگرامى خۆى وێنەى دیارییەکانى بڵاوکردووەتەوە، ئاشتەوایى قبوڵ کردووە.
ڤینى لە کاتێکى زۆر باشدا ئەوەى کردووە، ئەمڕۆ کلاسیکۆیە و قلەکەشى گەشتى مەدریدى کردووە و بڕیارە لەناو یاریگاوە هانى ڤینى بدات، جا ئیتر هیچ بیانویەک لەبەردەم ڤینى نەماوە ئاستى خراپ بێت، ئەم ئاشتەواییە ئەوە دەهێنێت ڤینى گۆڵ تۆمار بکات و بچێتە بەردەم خاتوونەکەیى و ئاهەنگ بگێڕێت و گۆڵەکەشى پێشکەش بکات، جا بۆیە پێویستە بارسا لەو کەیفسازییەى ڤینى بترسێت.