لۆگۆى زانکۆى راپەڕین
بۆ خوێندکارانى تازە وەرگیراو
زانکۆى راپەڕین: سبەینێ یەکەم رۆژى دەستپێکردنى دەوامە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە وەزارەتى خوێندنى باڵا 26.10.2025ـى وەک یەکەم رۆژى دەوامى خوێندکارانى تازە وەرگیراوى دیارى کردووە، بەڵام زانکۆى راپەڕین دەڵێت:سبەینێ دەستپێکى رۆژى دەوامى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکەمان دەستپێدەکات.
زانکۆى راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: رۆژی دووشەممە 27.10.2025، یەكەم رۆژی دەستپێكی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم 2025-2026 دەبێت لەسەرجەم كۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین.
” بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، پیرۆزبایی دەستپێكردنی خوێندن لەخوێندكارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆمان دەكەین لەسەرجەم كۆلێژو بەشەكانی زانكۆمان، و هیوای سەركەوتن بۆ سەرجەم خوێندكارانی ئازیز دەخوازین “، سەرۆکایەتى زانکۆى راپەڕین وا دەڵێت.