هەواڵەکان

40 خوێندکارى زانکۆى راپەڕین فەسڵکران و تەماتەش هەرزان بوو


ژووری هەواڵ

نزیکەى 40 خوێندکارى زانکۆى راپەڕین، لە رەمەزاندا لێى خەوتوون و نەچوونەتەوە بۆ زانکۆ، تەنانەت ئەو رۆژانەى تاقیکردنەوەشیان هەبووە هەر نەچوون، بۆیە زانکۆ بڕیاریداوە بە فەسڵکردنیان.

هەر لەگەڵ هەڵگرتنى قەدەغە لەسەر هاوردەى تەماتە، بارهەڵگرە ئێرانییەکان بە بارى تەماتەوە گەیشتنە عەلوەى کەلار، بەمەش نرخى هەر کیلۆیەم تەماتە 500 دینارى لێبووەوە.

چیتر شارەوانى سلێمانى رێگە بەو جەمپانە نادات کە لە گەڕەک و شەقامەکان دادەنرێن و منداڵان یارى لەسەر دەکەن.

ئەمجارە یەک سەرپێچی و فێڵکردن بۆ چوونە حەج ناخوات و هەرکەس بگیرێت بە سەرپێچییەوە دوو دەفتەر دۆلاری لێ وەردەگرنم وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بە فەرمی رایگەیاند هەر کەسێک لە دوای 29.4.2025 لە سعودیە بمێنێتەوە بە سەرپێچیکار هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستانیش دەڵێت ئاگاداربن، ئەمساڵ سعودیە رێككارەكانی توند كردووە.