هاندەران دوکاتژمێر پێشتر چوونەتە بەردەم یاریگا
بلیت نەماوە؛ بۆ یارییەکەى نەورۆز و دهۆک 13 هەزار بلیت فرۆشراوە
964+
دیلان محەمەدجەزا-سلێمانى
پێش نزیکەى دوو کاتژمێر لە دەستپێکردنى یارى یانەکەیان، هاندەرانى شارە حەیاتەکە لەبەردەم یاریگاى نەورۆز کۆبوونەتەوە و چاوەڕێى کردنەوەى دەرگاکانن بۆ ئەوەى بچنە ژوورەوە.
بۆ یارییەکەى ئەمشەو هیچ بلیتێک نەماوە و 13 هەزار بلیت لەلایەن هاندەرانەوە کڕدراوە، چاوەڕێن دواى ئەم دۆخەى یانەکە تێی کەوتووە، بە بردنەوە دڵخۆشیان بکات.
ژمارەیەک لە هاندەرانى یانەى نەورۆز بۆ مایکى 964 قسەیان کردووە و ستایش و سوپاسى دانیشتوانى شارەکانى دەکەن بۆ ئەو پاڵپشتیەى کە بۆ یانەى نەورۆز دەریانبڕێوە.
بڕیارە کاتژمێر 8:30 خولەکى ئەمشەو، یانەى نەورۆزى شارى سلێمانى و یانەى دهۆک، لە خولى ئەستێرەکانى عێراق رووبەڕووى یەکترى ببنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح