250 دانه‌یان بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شكرد

ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى رۆژى جیهانى پاستا كرایه‌وه‌

964+

دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانى

ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانى خواردنى پاستایه‌ و ماوه‌ى چه‌ند سلێكیشه‌ ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ سلێمانیش خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك به‌پێویستى زانى له‌م رۆژه‌ جیهانییه‌دا به‌شدار بێت و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ 250 دانا له‌و خواردنه‌ى بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیان كرد.

پاستا، خواردنێكى ئیتاڵیه‌ و له‌هه‌موو جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ رۆژی 25.10.1995 کاتێک 40 بەرهەمهێنەری ئه‌م خواردنه‌ لە سەرانسەری جیهان له‌شارى رۆماى ئیتاڵیا یەکەمین کۆنگرەی جیهانیان به‌ڕێوه‌برد، لەوکاتەوە ساڵانە ئاهەنگ دەگێڕدرێت و  ئەم رۆژەش لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی مەعکەرۆنی (IPO) به‌فه‌رمى ناسێندرا.

کەیهان کەریم، خاوەن چێشتخانەیەکى پاستا له‌ سلێمانى له‌ شوێنه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م یاده‌ى كرده‌وه‌ و بێ به‌رانمبه‌ریش به‌شێك له‌ پاستاكانى دابه‌شكرد.

ئه‌وان دوو جۆر پاستایان هه‌یه‌ ئه‌لفرێدۆ و پۆلۆنیز، به‌ڵام گۆڕانكاریان تێدا كردوون ته‌ماته‌ى خۆماڵیان له‌گه‌ڵدا به‌كار هێناوه‌.

كه‌یهان، كه‌ سێ ساڵه‌ ده‌ستى به‌م كاره‌ كردووه‌، ده‌ڵێت “پاستاكه‌مان تامی ئیتاڵییه‌كه‌ ده‌دات و تایبه‌تمه‌ندى خۆیشی هه‌یه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پیاوى ئاشتیى؛ رۆژى جیهانى ماندێلایە

پیاوى ئاشتیى؛ رۆژى جیهانى ماندێلایە

رۆژى جیهانى گوێدرێژ

رۆژى جیهانى گوێدرێژ

له‌ رۆژى جیهانى گیانه‌وه‌ر و باڵنده‌ كێوییه‌كان چه...

له‌ رۆژى جیهانى گیانه‌وه‌ر و باڵنده‌ كێوییه‌كان چه‌ند چالاكییه‌ك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چن