قوڕگی شێر
نزیکی حەوت کاتژمێر حەمباڵی و 3000 دینار داهات
964+
ژووری هەواڵ
ئەمجارەیان ئەحمەد لە قورگی شێر 1000 کیلۆ ئارد بار دەکات رەنجو ماندووبوونەکەشی بایی 3000 هەزار دینارە.
پەیدا کردنی نان و بژێوی لەم رۆژگارە قورسە و بە ئارەقەی ناوچاوانیش تەواوی رۆژەکە هەندێک کەس کاردەکن کەچی داهاتێکی کەم و دەخەنە گیرفانیانەوە.
لە بازاڕی ئارد فرۆشانی هەولێر بارکردنی تۆنێک ئارد کە 20 فەردەیە تەنیا بە 3000 دینارە.
ئەحمەد بەردەوام بوو لە کارەکەیی و حەوت کاتژمێر کاری کرد و فەردە ئاردی لەگەڵ کرێکارەکانی دیکە خستە سەرشانی و دایگرت، لە کۆتاییشدا حەقی رۆژەکەی خۆی پێدرا.