بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بۆ 964

بەشیک لە کێشەکانی تەندروستی سلێمانی چارەسەر بوون بەڵام هەر پێویستیان بە دەرمان و نەختینەیە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هەرچەندە بەشێک لە کێشەکانی تەندروستی سلێمانی چارەسەر بوون بەڵام بە قسەی بەرێوەبەری گشتی هێشتا نەبوونی دەرمان و نەختینەی بانک وایکردووە کە بە تەواوی گرفتەکانی تەندروستی لە پارێزگاکە حەل نەبن.

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی قەیرانەکانی کەرتی تەندروستییەوە بۆ 964 دەڵێت، وەکو پێویست دەرمانمان نییە و %30 دەرمانەکان نەخۆش دەبێ لەدەرەوە دەستیخەن.

دەشلێت، ئەو دەرمانانەی کە کۆمپانیا دابینی دەکەن ئەوان چەکیان بۆدەکەن کە دەچنە بانک لەوێ پارەیان بۆ خەرج ناکەن و ئەوەشی کێشەی بۆ دروستکردوون.

لەبارەی نەخۆشخانەی هیواوە ئاماژە بەوەدەکات، ئێستا نەخۆشخانەکە لەچاوی نەخۆشخانەکانی دیکەی شیرپەنجە خزمەتگوزارییەکانی زۆر باشن بەڵام ئەوێش پێویستی بە زیاتر هەیە بۆی دابین بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەندروستی سلێمانی پشتگیری لە داواکاری کۆمپانیاکانی دە...

تەندروستی سلێمانی پشتگیری لە داواکاری کۆمپانیاکانی دەرمان دەکات