تا ئێستا ئەو شێوازە تاقینەکرابووەوە
بۆ یەکەمجار خوێندکارانی کۆلێژی تەکنیکی کفری وانەیەکیان لە زانکۆی هەڵەبجە خوێند
964+
توانا نەقی
بۆ یەکەمجار خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی کفری چەند وانەیەکیان لە زانکۆیەکی تر دەخوێنن، ئەو زانکۆیەکش کە رۆشتوون بۆی زانکۆی هەڵبجەیە و دەلین بەردەوام دەبن لەسەر ئەو شێوازە.
کۆلێژی تەکنیکی کفری بڵاویکردەوە، خوێندکارانی بەشی شیکاری خۆراک و تەندروستی کۆلێژی تەکنیکی کفری چەند وانەیەکی بابەتی (کیمیا و شیکاریی خۆراک لە هەڵەبجە دەخوێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، وانەکە بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی لە ژێر ناونیشانی “رۆڵ و بەکارهێنانی دژە ئۆکسێنەرە سروشتیەکان” لەلایەن (م.ی.فەرهەنگ حەمید عوالقادر)ەوە وترایەوە.
کۆلێژەکە دەڵێت، ئەمە یەکەمجارە ئەم شێوازی وانەوتنەوە کە لە دوو کەمپی زانکۆیی جیاواز دەوترێتەوە، لە کۆلێجی تەکنیکی کفری وەک میکانیزمێکی (بۆلۆنیا پرۆسێس) جێبەجێ دەکرێت و لەداهاتوودا ئەم شێوازی وانەوتنەوەیە لە کۆلێژەکەدا بەردەوام دەبێت و پەرەی پێ دەدرێت.