لە سلێمانی

100 هەزار دۆلار دزرا و چوار کەسی لەسەر دەستگیرکرا

964+

ئەحمەد مستەفا

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەتۆمەتی دزینی 100 هەزار دۆلار، چوار تۆمەتبار دەستگیردەکات، ئاسایش بە روونی دیمەنی دزیکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە و کەسێک بە دەمامکەوە کارەکەی ئەنجامداوە.

بە گوێرەی دیمەنەکان دەردەکەوێ، لە نزیک باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی و لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێ بوون دیزکردنەکە ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوێکدا، ئاسایشی سلێمانی ئەمشەو 23.10.2025 دەڵێ، دوای ئەوەی لە 4.10.2025 لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، بڕی 100 سەد هەزار دۆلار لەماڵێک دزرا بەدواداچوونیان دەستپێ کردووە.

ئاسایش لەگەڵ ئەو بڵاوکراوە دیمەنی کاتی دزیکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە دەردەکەوێت کەسێک دەمامکی بەستووە و دەچێتە شوقەیەکەوە لە نزیک باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی و دواتر لەگەڵ تاکسییەک سەردەکەوێت و دەردەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی لەسەر رووداوەکە و دەڵێ، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا چوار تۆمەتباری رووداوەکەی دەستگیرکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی دیکە بدات لەبارەی هۆکاری دزیکردنەکە.

تەنیا باسی لەوەکردووە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ئەو دزەی کەلوپەلی ئۆتۆمبێڵی لە دوکانەکانی پیشەسازی کە...

ئەو دزەی کەلوپەلی ئۆتۆمبێڵی لە دوکانەکانی پیشەسازی کەلار دەدزی دەستگیر کرا