41 هەزار تۆن هاتووە

بایەعییەکەی ئەمجارە برنجەکەی تایلەندییە

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەڵێ، بڕی 41 هەزار و 389 تۆن برنجی تایلەندی گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر.

ئەوەش، وەک بەشێک لە سەبەتەی خۆراکی ئەم مانگە.

سەرەتا پشکنینی تاقیگەیی بۆ برنجەکە دەکرێت تاوەکو لە کوالێتییەکەی دڵنیا ببنەوە، دواتر بەپێی پلانێکی دیاریکراو و لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە پڕۆسەی دابەشکردنەکەی دەست پێدەکات.

کۆمپانیاکە لەو راگەیەندراوەدا کە دەربارەی گەشتنی برنجەکە بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوەکردووە، دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە ئەو بڕە برنجە وەک بەشەخۆراکی مانگانە دەگاتە دەستیان.

برنجی هاوردەکراو وگرێبەستکراو بۆ سەبەتەی خۆراک لە برنجی سپی دانەوێڵە درێژە، کە وەک یەکێک لە باشترینەکانی جیهان  پۆڵێن دەکرێت.

ئەو هاوڵاتیانەی پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە؛ نیگەران م...

ئەو هاوڵاتیانەی پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کراوە؛ نیگەران مەبەن و کێشەکەتان چارەسەر دەبێ