پەیامنێری 964ـیش ئاهەنگی گێڕا

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو

+964

رێباز خدر – هەولێر

ئەمڕۆ لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو، کە نزیکەی  6000 خوێندکار بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان پێ بەخشرا.

لە نێو ئەو 6000 خوێندکارە، هاوکار و پەیامنێرمان دەشتی عارف یەكێک بوو لە دەرچوان و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرت لە کۆلێژی کارگێڕی بەشی تەکنیکی میدیا.

دەشتی عارف، باس لە ماوەی خوێندنی دەکات و دەڵێت، زیاتر لە ساڵێکە وەکو پەیامنێر لە دەزگای میدیایی  964 دەستم بەکارکردوە و بەردەوامم، وە لەگەڵ کارەکەم خوێندکاریش بووم،.

دەشلێت، ئەگەر چی کەمێک زەحمەت بوو بۆ من کە دوو کار لە یەک کات دا بکەم، بەڵام هاوکاری دەزگاکە بۆ من وای کرد کە سڵ نەکەمەوە و بەردەوامی بدەم بە پیشەکەم و تاوەکو گەیشتم بە ئەمڕۆ و بڕوانامەکەم وەرگرت، کە خەونی منداڵی من بوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زانکۆی سلێمانی پێنج هەزار رۆب و کڵاوی بە ستایلی نوێ دوو...

زانکۆی سلێمانی پێنج هەزار رۆب و کڵاوی بە ستایلی نوێ دووریوە