هەریر
منداڵێک لەناو گومێکی ئاودا خنکا
964+
ئاکام غفور- سۆران
لە گوندێکی سنووری هەریر، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لەناو گومێکی ئاودا خنکا.
محمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە، بە 964ـی وت، “کاتژمێر 11:10 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.11.2025 تەرمی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ گەینراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەرێر”.
“ئەو منداڵە کچە و خەڵی گوندی ئەشکەوتەی سەربە قەزای هەریرن، بە وتەی کەسوکاری کەوتووەتەناو گومێکی ئاو لە نزیک ماڵیان و خنکاوە”، محەمەد ئامۆکەیی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گۆمەکە ئەوەندە قوڵ نەبووە و بۆ ئاودانی ئاژەڵان بەکاریانهێناوە، تەرمی منداڵەکەش بۆ توێکارى، نێردراوە بۆ پزیشکى دادى هەولێر.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح