داوا ده‌كرێت پۆلیس، ژینگه و زانكۆى سلێمانى بێنه سه‌رخه‌ت
رشتنى سووته‌مه‌نییه مه‌ترسیداره‌كه‌ى خه‌له‌كان كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێده‌كه‌وێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رشتنى پاشماوه‌ى سووته‌مه‌نییه‌كان له سنوورى قه‌زاى دوكان كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه و رێكخراوێكى ژینگه‌یی داواكاره هه‌رچی زووه هه‌ریه‌ك له پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنى بكه‌ران و ژینگه‌ش بۆ چاره‌سه‌رێكی زانستى و زانكۆى سلێمانیش پشكنین بۆ پێكهاته‌ى ئه‌و پاشماوه‌یه بكات كه رژاندوویانه.
دوێنێ بڵاوكرایه‌وه كه کەسانێکى نه‌ناسراو، لە دۆڵی خەلەکانى سه‌ر به دوكان، بە دیاریکراویش لە گۆمەجولەکان پاشماوەی سووتەمەنیان بە بڕێکی زۆر رشتووە و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر دەریاچەی دوکان و ئاوى خواردنه‌وه‌ى دوو ملیۆن كه‌س دروستكردووه.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه، كه له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌م كه‌یسه‌ى كردووه، به 964 ـى وت، ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بڵاوكراوه‌ته‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه روویداوه، پێویسته هه‌رچی زووه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه سه‌ر خه‌ت بۆئه‌وه‌ى به‌زوویی چاره‌سه‌رێكی دۆخه‌كه بكرێت، چونكه ده‌ڵێت “دواخستنى كاره‌ساتى لێ ده‌كه‌وێته‌وه”.
وتیشی “پێویسته هەرچی کراوە پێش باران بارین، پاشماوە رژاوه‌کە کۆبکرێتەوە تێکەڵ بە ئاوی زێی بچوک نەبێت، کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵی ملیۆنان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیكه‌ی عێراقە”.
بە دواداچوون بکرێ بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ژینگەییە، بە تایبەتی لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە و بەپێی یاسای ژینگەش دادگایی بکرێن و قەرەبووی شێواندنی ژینگەی سنوورەکە بخرێتە ئەستۆیان.
به پێویستیشی ده‌زانێت، فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیكه، لە رێگەی تیمێکی زانستییەوە چارەسەر بدۆزنەوە، پێش ئەوەی کارەساتی گەورەتری ژینگەیی رووبدات و زانکۆی سلێمانیش، نموونەی پاشماوەکە وەربگیرێ و تێست بکرێ بزانرێ پێکهاتەکەی چییە و دواتر رێکارەکانی چارەسەری بگیرێتە بەر.
مه‌عروف مه‌جید ئه‌وه‌ش به‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه له‌ماوه‌ى دوو مانگی رابردوودا، ئه‌مه دووه‌م کارەساتی پیسکردنی ژینگە لە سنووری قەزای دوکان، رووده‌دات، جارى یه‌كه‌میان لە دۆڵی خەلەکان لە ئاستی گوندی قەڵات و قامیشە روویداوە.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، کارەسات له‌وه‌دایه، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ئەو رووداوەدا هیچ چارەسەرێکی زانستی لەلایەن، لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە نەگیراوەتە بەر.
بۆ رووداوه‌كه‌ى ئێستاش پێشنیار دەکات، تا رێگەی زانستی هەبێت بیر لە سووتاندنی نەکرێتەوە، چونكه ده‌ڵێت “سووتاندنی ئەو ماددەیە بەو رێژە زۆرە کارەساتی گەورەی پیسبوونی هەوای لێدەکەوێتەوە، پێویستە لە ڕێگەی تەنکەر و ئامێرەوە هەوڵبدرێ ئەو پاشماوەیە کۆبکرێتەوە لەو شوێنە دوور بخرێتەوە”.