"زرمەم لە ماهیر حەسەن هەڵەساند"
مستەفا ئەحمەد: تەندروستیم باشە و جاروباریش خەلەلی تێکەوێ
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
مستەفا ئەحمەد، هونەرمەندە ناسراوەکەی كوردستان تەندروستی باشە و دەڵێت، بەهۆی قەیرانی داراییەوە هیچ کارێکی هونەری و دراما و فیلم نەماوە، هەندێک لەو ئەکتەرانەش پێکەوە بووین کۆچی دواییان کرد.
پەیامنێری 964 هەر چاوی بە مستەفا ئەحمەد لە هەواڵی پرسی و باسی فیلم و چیرۆکەکانی زووی لێپرسی و پێی وتین، تێچووی فیلم ئێستا زۆر زیاتری تێدەچێت وەک لە جاران، شانۆ و فیلمەکانمان لە ناو جەرگەی میللەت هەڵدەقوڵا، زۆر لە کۆنەوە حەزم دەکرد چیرۆکی شەهیدانی قەڵای دمدم بکەمە فیلمێک، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە هەر نەمتوانی.
مستەفا ئەحمەد رەتیکردنەوە لە ژیانیدا لە هیچ کارێکی پەشیمان بێت و وتیشی، کاتی خۆی لە کەشکۆڵ هەرچی لە ماهیر حەسەنی داوە راستی بووە، تا ئیشەکە جوان دەرکەوێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح