نزیكه‌ى سێ كیلۆمه‌تر بۆری راكێشراوه
سێ گوندى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه له‌وشكه‌ساڵى ده‌ربازیان بوو و بوونه خاوه‌ن پڕۆژه‌ى ئاوى پاك
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ى سه‌ر به هه‌ولێر ئاوى پاكی بۆ سێ گوند له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كی فراوانه‌وه دابین كرد و ده‌ڵێت، له وشكه‌ساڵى ده‌رباز كران.
گونده‌كان بریتین له ئاریانەی سەروو، ئاریانەی خواروو و ئەشکەوت سەقا.
ناحیه بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە چوارچێوەی کارەکانیان بۆ خزمەتی زیاتری گوندنشینان، دەستکرا بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ئاوی ئه‌م سێ گوندە.
پڕۆژەكه لەسەر بودجەی فریاگوزاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەکرێت كه بڕه‌كه‌ى 130 ملیۆن دینار، كه بریتیه له لێدانى بیرێكی ئیرتیوازى، دروستكردنى حەوزی ئاو و راكێشانى بۆرى بە درێژایی شه‌ش هه‌زار و 900 مەتر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه ده‌ڵێت، بە تەواوکردنی پڕۆژەکە هەر سێ گوند سەرچاوەی ئاوی پاکیان بۆ دابین دەکرێت و پڕۆژەی وشکە ساڵی لەم سێ گوندە کۆتایی دیت، سوپاسى خاوەن زەویەکانیش ده‌كات کە هاوکارو پشتیوان بوون بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژە.