گەنجێکی تەمەن 17 ساڵە

پیکابێک لە ماتۆڕسوارێکی دا و گیانی لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە نزیکی گوندی خۆران، لە سەر رێگای بالیسان – شکارتە، پیکاب و ماتۆڕێک لە یەکیان دا، بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا کە گەنجێکی 17 ساڵانە.

فەرهاد عەزیز بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان، بە 964ـی وت،” ئەو گەنجەی لە رووداوەکە گیانی لە دەستداوە، خەڵکی گوندی بێراوەیە لە دۆڵی بالیسان، کە لەدایکبووی ساڵی 2008ـە”.

وەک باسی دەکات، ئەو گەنجە زەبری زۆری بەرکەوتووە، پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوون، ئەوان هیچیان لەدەست نەهاتووە و تەرمەکەشی بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر دەکرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەنزیک خەلیفان دوو کەس گیانیان...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەنزیک خەلیفان دوو کەس گیانیانلەدەستدا

لەماوەی دوو کاتژمێردا دوو رووداوی هاتوچۆ لە سۆران رووی...

لەماوەی دوو کاتژمێردا دوو رووداوی هاتوچۆ لە سۆران روویاندا