136 كاندید شه‌ڕى بردنه‌وه‌ى 18 كورسی ده‌كه‌ن
له سلێمانى زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار هاوڵاتى ده‌نگ ده‌ده‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له سلێمانى بۆ هه‌ردوو ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن و نزیكه‌ى 16 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌بن، نزیكه‌ى 7500 كامێرا پڕۆسه‌كه تۆمار ده‌كات.
له سلێمانى، به‌گشتى 136 كه‌س خۆیان بۆ بردنه‌وه‌ى 18 كورسییه‌كه له په‌رله‌مانى عێراق ئاماده كردووه، كه 18 كورسیان گشتین و پێنج دانه بۆ كۆتاى ژنان داندراوه.
ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى سلێمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، كه له بایۆمه‌ترى تۆماركراون بریتییه له یه‌ك ملیۆن و 201 هه‌زار و 658 ده‌نگده‌ر، تیایدا یه‌ك ملیۆن و 119 هه‌زار و 111 كه‌س له ده‌نگدانى گشتى و 82 هه‌زار و 547 كه‌سیش له ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌نگده‌ده‌ن.
79 ناوه‌ندى تۆماركردن كراونه‌ته‌وه و 506 ناوه‌ندى ده‌نگدانی تایبه‌ت و دوو هه‌زار 200 وێستگه‌ش بۆ ده‌نگدانى گشتى كراونه‌ته‌وه.
دوو هه‌زار و 910 فه‌رمانبه‌ر بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ئاماده‌كراون، ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى وێستگه‌كانیش بریتین له 12 هه‌زار و 890 كه‌س.
دوو هه‌زار و 578 سندوقی ده‌نگدان، 588 سندوقی سكاڵا ئاماده‌كراون.
دوو هه‌زار و 578 ئامێری لێكۆڵینه‌وه، دوو هه‌زار و 578 ئامێری ژماردنى ده‌نگه‌كان، 588 ئامێری ناردنى ده‌نگ، حه‌وت هه‌زار و 508 كامێرای چاودێری و حه‌وت هه‌زار و 734 كابینه‌ش دابینكراون بۆ رۆژى ده‌نگدان.
هه‌موو ئه‌م زانیارانه‌ى سه‌ره‌وه، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه و سلێمانیش به بازنه‌ى چواره‌مى هه‌ڵبژاردن داندراوه.