بۆ ئه‌وه‌ى بێ كێشه‌و گرفت بن
سبه‌ینێ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن به ده‌نگدانی ئه‌زمونی ئامێره‌كانى تاقیده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، سبه‌ی ده‌ست به تاقیكردنه‌وه‌ى ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى دڵنیابن له كاركردنیان له كاتى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست نابێت.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گروپی میدیاكاران له واتس‌اپ بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی چوارشه‌ممه كۆمسیۆن تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌دات، جگه له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و كامێرایانه‌ی بۆ چاودێریكردن له وێستگه‌كان دانراون.
ئامێره‌كان بریتین له ئامێری خێراكردنی ئه‌نجامه‌كان، ئامێری پشتڕاستكردنه‌وه و ئامێری گواستنه‌وه.
به‌قسه‌ى غه‌لاى، پرۆسه‌كه له 21 بنكه‌ی ده‌نگدان له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌نێویاندا وێستگه‌یه‌كی VIP له فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی و وێستگه‌یه‌ك بۆ ده‌نگده‌رانی ئاواره له فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی، جگه له سێ وێستگه بۆ ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌رخ، هه‌ولێر و به‌سره، هه‌روه‌ها 16 وێستگه بۆ ده‌نگدانی گشتی له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی دیكه‌ی.