"سوچی مزگەوت و کۆڵانەکانیان گرتووە"

بەتەمەنەکانی خورماتوو شوێنی حەوانەوەیان نییە

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

نەبونی چایخانەو شوێنی حەسانەوە وای لە پیرو کەسە بەتەمەنەکانی دوزخوماتوو کردووە بەردەوام لەسوچی مزگەوت و کۆڵانەکانەکانی قەزاکە کۆببنەوە و کاتەکانیان بەسەر ببەن و داواکارن چایخانەیەکیان بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی سەرجەمیان لەوێ کۆببنەوە و کاتەکانیان تێیدا بەسەر بەرن.

وەک خۆیان دەڵێن، هیچ شوێنێک شک نابەن تاکو لێیکۆببنەوە و پێشتر چایخانە هەبوو، ئەوەش بەهۆی روداوەکانی رابردوی قەزاکە داخران و نەمان و ئێستا پەنای مزگەوتەکان وسوچی کۆڵانەکان بوونەتە شوێنی حەوانەوەیان، بەڵام هەندێ جار ئەو ماڵانەی نزیکن لێیانەوە رێگە نادەن دانیشن.

مام حاجیەک سەرقاڵی فرۆشتنی تەسبیحەو باسی بەسەر بردنی ژیانی خۆی و فرۆشنی تەسبیحەکانی دەکات و دەڵێت، بەهۆی مۆبایلەوە گەنجەکان وەکو پێشتر تەسبیح بەکارناهێنن و تەنیا کەسە بەتەمەنەکان بەکاریدێنن.

بەهۆی ئەو رووداوانەی کە لە رابردوودا بەرۆکی قەزاکەی گرت، نزیکەی 10ساڵە هیچ چایخانەیەک و شوێنێکی حەوانەنەوە بۆ ئەو کەسانە بونی نەماوە.

دنیادیدەیەک لەکاتی گەڕانەوە لە مزگەوت کیایەک لێیدا و گ...

دنیادیدەیەک لەکاتی گەڕانەوە لە مزگەوت کیایەک لێیدا و گیانی لەدەستدا