نەرمە تۆزێکیشمان دەبێت

کەشەکە فێنکتر دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت

964+

شۆڕش قادری

کەشەکە فێنکتر دەبێ و لەگەڵ باران بارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان، تۆزێکی سوکیش بە ئاسمانی کوردستان بڵاودەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 19.10.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ ئەگەرى دروستبوونى تۆزێکى کەم بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم.

بۆ سبەی دووشەممەش، سەرەتا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە پارێزگای دهوک و ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە درەنگانى شەودا، لەگەڵ ئەوەشدا تۆزێکی کەم بە ئاسمانەوە دەبینرێت و پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 27 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

کەشەکە تەواو پاییزییە و بارانبارینیش دەستپێدەکات

کەشەکە تەواو پاییزییە و بارانبارینیش دەستپێدەکات

پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات