تەقینەوەى رێگاوبانە

ئەگەر دوانیوەڕۆ لە پشدەر گوێتان لە دەنگى تەقینەوە بوو دڵ لە دڵ مەدەن

964+

وریا فەتاح

ئەگەر دوانیوەڕۆ لە پشدەر گوێتان لە دەنگى تەقینەوە بوو، دڵ لە دڵ مەدەن و دەنگى تەقینەوەى ئەو بەردانەیە کە هاتونەتە سەر رێگاى سەرەکى مەرزى کێلێ.

موحسین حسێن، بەڕێوەبەرى ناحیەى هێرۆ لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردەوە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی راپەڕین، ئەو بەردانە دەتەقێنێتەوە کە هاتونە سەر رێگای سەرەكی دەروازەی كێلێ.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە،”ئەگەر گوێتان لە دەنگى تەقینەوە بوو، توشى ترس و دڵەڕاوکێ مەبن، چونکە ئەوە دەنگى تەقینەوەى ئەو بەردانەیە کە لەسەر رێگاکەن”.

نۆژەنکردنەوەى رێگاى کێلێ نیوەى کارەکانى تەواو نەبووە

نۆژەنکردنەوەى رێگاى کێلێ نیوەى کارەکانى تەواو نەبووە