دەروازەى زانکۆى سلێمانى
مەرجەکانیش بڵاوکرانەوە
50 هەزار دیناریان لێ وەردەگیرێ؛ خوێندکارانى وەرگیرا و لە زانکۆ و پەیمانگاکان
964+
وریا فەتاح
کۆلێژی زانستە رامیارییەکانى زانکۆى سلێمانى، مەرج و رێنمایی نوێی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە پێدانی بڕی 50 هەزار دینار کراوە وەک بەشێک لە پرۆسەی تۆمارکردن.
بەپێی رێنماییەکان، ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە کۆلێژی زانستە رامیارییەکان گەڕاوەتەوە، پێویستە چەندین مەرج و پێداویستی جێبەجێ بکەن بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردنیان.
یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ئەم رێنماییانە بریتییە لە پێدانی پسوڵەیەک بە بڕی 50 هەزار دینار، کە تایبەتە بە تۆمارکردنی خوێندکاران و وەرگیراوانی ئۆنلاین.
جگە لەم بڕە پارەیە، خوێندکاران پێویستە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی تر ئامادە بکەن، لەوانە:
بڕوانامەی پۆلی (12)ی ئامادەیی.
بەڵگەنامەکانی وەک کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، و کۆبۆنی خۆراک.
وێنەی رەنگاوڕەنگی تایبەت و کارتى نیشتمانى و فۆرمى خۆران.
پشکنینی چاو و گرووپی خوێن.
هەروەها خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان پێویستیان بە بڕی 250 هەزار دینار دەبێت وەک کەفالەت، لە کاتێکدا خوێندکارانی دەرەوەی بەشە ناوخۆییەکان پێویستیان بە بڕی 10 هەزار دینار دەبێت وەک بەڵێننامە.
ئەم رێنماییانە لە کاتێکدایە کە 26ـى ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندن، بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەک دەست پێدەکات و خوێندکاران سەرقاڵی ئامادەکاری و تەواوکردنی مامەڵەکانیانن لە زانکۆ و کۆلێژەکاندا.