هەڵبژاردنی عێراق

“ئەگەر هاندەری بارسێلۆنای دەنگم پێمەدە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كاندیدێكی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، داوا لە هاندەرانی بارسێلۆنا دەكات دەنگی پێنەدەن و دەڵێت “ئەگەر هاندەری بارسێلۆنای دەنگم پێمەدە”.

مەروە حامید كاندیدەكەیە و لە پارێزگای سەڵاحەدین خۆی بۆ هەڵبژاردن كاندید كردووە، لە سۆشیال میدیا هاندەرانی بارسێلۆنای تووڕە كرد و پۆستێكی كردووە و داوایان لێدەكات، دەنگی پێنەدەن، چونكە نایەوێت هاندەری بارسا دەنگی پێبدەن.

پۆستەكەی مەروە كاردانەوەی جیاجیای بەدوای خۆیدا هێناوە و هاندەرانی بارسێلۆنا لێی تووڕەن و لەولاوەش هاندەرانی ریال مەدریدی ركابەری بارسا، كەیفخۆشن و پشتگیریی كارەكەیان كردووە.

چاودێرانی هەڵبژاردنیش پێیان وایە ئەو كارەی كاندیدەكە بە كارێكی شیاو نازانن و پێیان وایە دروستكردنی مشتومڕ و راكێشانی خەڵكە بەلای خۆیەوە.

بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی، شتی سەیر و سەمەرە و سەرنجڕاكێشی زۆری تێدایە و رەنگە هێشتا پڕبێت لە سوپرایز و كاری جیاوازی پێشبینینەكراو.

عەجیب و غەریب؛ کاندیدى مامان و کاندیدى پەرلەمانتار

عەجیب و غەریب؛ کاندیدى مامان و کاندیدى پەرلەمانتار