بەرنامەی فانۆس
كاسبكارێک پرسیار لە پێشكەشكارەكەی 964 دەكات ئایا هاوسەرگیری كردووە
964+
ژووری هەواڵ
لە ئەلقەی ئەمجارەی فانۆس، چاوان خەلیل لە بەردەم قەڵا و لە پاركی نافورە و ناو بازاڕی هەولێر لەگەڵ هاوڵاتیان و كاسبكاران چانسی بردنەوەی خەڵات دەخاتەڕوو.
لە بەرنامەی ئەمجارەدا چەند بەشداربوویەك خەڵاتیان وەرگرت، بەڵام یەكێك لە كاسبكارەكان پرسیار لە چاوان دەكات ئایا هاوسەرگیریی كردووە، ئەویش پێی دەڵێت: هاوسەرگیرییم نەكردووە.
عەلائەددینیش كە وێنەگرێكی دێرینی ناو پاركی نافورەیە، بەشداریی كرد و گۆرانییەكی وت، لە كاتێكدا وتی، “وەڵڵا بە حەیاتم گۆرانیم نەگۆتییە بەڵام لەبەر خاتری تۆ گۆرانیەكەت لۆ دەرێم”.