وەزعەكە كۆنتڕۆڵە
بووک و زاوا حادیسەیان كرد و سەلامەتن و شەوەكەیان لێ تێكناچێت
964+
ئاكام غەفور – گەلی عەلی بەگ
ئەم ئێوارەیەی هەینی لە گەلی عەلی بەگ لە سنووری سۆران ئۆتۆمبێلی بووک و زاوایەك، كە بەرەو ئاهەنگ دەچوون، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، بەڵام باش بوو هەردووكیان سەلامەتن و ئاهەنگ و شەوەكەشیان لێ تێكناچێت.
پەیامنێری 964 لە سۆران گەیشتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام بووک و زاوا لەوێ نەمابوون، بەڵام بە قسەی برایەكی زاوا، بووک و زاوا سەلامەتن و ئۆتۆمبێلەكەیان گۆڕیون و یەكسەر بەرەو شوێنی ئاهەنگەكەیان بەڕێكەوتوون.
بە گوێرەی قسەكانی برای زاوا، ئۆتۆمبێلی بووک و زاوا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكە بەیەكیانداداوە، تەنیا منداڵێكیش لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بە سووكی بریندار بووە و كەس پێویستی بە نەخۆشخانە نەبووە.