لە پێشبڕکێی ماتۆرسواری
لە جوانڕۆوە هات و لە کۆڕەک یەکەم بوو
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بەشداربوویەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە پاڵەوانی پێشبڕکێی ماتۆڕسواری لە چیای کۆڕەک، کە ئەمڕۆ بە بەشداری 24 یاریزان لە کوردستان و ئێران و شارەکانی عێراقەوە بەڕێوەچوو.
مەڕبوت قادر، لە جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری پێشبڕکێکەی کردبوو قسەی بۆ 964 کرد و وتی، توانیم لە پێشبڕکێکە پلەی یەکەم بەدەست بهێنم، هەرچەندە شوێنەکە سەخت بوو زیاتر لە کاتژمێرێکم پێویست بوو تاکو گەیشتمە کۆتایی.
وتیشی، لە جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری پێشبڕکێکەم کردووە و لە ئێرانیش زۆر پێشبڕکێی لەم جۆرە ئەنجام دەدرێت و بەشێکیان لەمە سەختترن و بەشیکیان ئاسانتر.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر