"به‌و شێوه‌یه نین و پێشکەوتنێکی بەرچاویشمان بەدەستهێناوه"
وەزارەتی ژینگەی عێراق له‌باره‌ى دۆسییه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى له راپۆرتێکی ئەوروپی توڕه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی ژینگەی عێراق، له راپۆرتێكى ئه‌وروپی تووڕه‌یه كه باس له دۆسییه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى له عێراق ده‌كات و به‌قسه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه راپۆرته‌كه پڕه له هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕى.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وه‌زاره‌تى ژینگه وه‌ڵامى راپۆرته‌كه‌ى داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، هەڵەی گەورەی تێدایە، لە کاتێکدائه‌وان پێشکەوتنێکی بەرچاویان لە دۆسیەی لابردنی مین و پاشماوە جەنگییەکان بەدەستهێناوه.
به‌پێی راگەیەنراوێک كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگە، سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەو زانیاریانەی کە لە راپۆرتی دەزگای پەنابەرانی ئەوروپی EUAA سەبارەت بە واقیعی پیسبوونی ژینگە بە تەقەمەنی جەنگی لە عێراقدا هاتووە.
دووپاتی ده‌كاته‌وه “رووبەری راستەقینەی پیسبوو لە عێراق تەنیا دوو هه‌زار و 336 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، نەک دوو هه‌زار و 700 کیلۆمەتر چوارگۆشە بێت، وەکو لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەروەها رێژەی پیسبوون لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا لە 24% تێناپەڕێت، بە پێچەوانەی رێژەی ئاماژەپێکراو 26% ـە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەی تەقەمەنییە لەناوبراوەکان گەیشتە 519 هه‌زر و 388 تەقەمەنی، لە کاتێکدا هه‌زار و 617 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ناوچە ئازادکراوەکان پاککراونەتەوە، و سەبارەت بە پیسبوونی موسڵیش، پیسبوون لە تەواوی پارێزگای نەینەوادا لە 27 کیلۆمەتر چوارگۆشە تێناپەڕێت، لە کاتێکدا بەسرە یەکێکە لە پیسترین پارێزگاکان بە رووبەرێک نزیکەی 948 کیلۆمەتر چوارگۆشە، کە کۆی گشتی رووبەرە پیسبووەکان دەگاتە شه‌ش هه‌زارو 703 کیلۆمەتر چوارگۆشە، تیایدا سێ هه‌زار و 905 کیلۆمەتر چوارگۆشە چارەسەر کراوە، لە ئێستاشدا تەنیا لەسەر 462 کیلۆمەتر چوارگۆشە کار دەکرێت.
وەزارەتى ژبنگه‌ى عێراق، داوا لە دەزگای پەنابەرانی ئەوروپی و سەرجەم لایەنە راگەیاندن و نێودەوڵەتییەکان کردووه کە وردبینی و پیشەییبوون لە گواستنەوەی زانیارییەکاندا پەیڕەو بکەن و پشت بە سەرچاوە نیشتمانییە فەرمییەکان ببەستن، بۆ پاراستنی متمانەی کاری رۆژنامەوانی و رێزگرتن لە قوربانییەکانی هەوڵە نیشتمانییەکان کە لەم بوارە مرۆیی‌دا دەدرێن.