سنوورى چه‌مچه‌ماڵه
بۆ یه‌كه‌مجار كاره‌باى نیشتمانى ده‌گه‌یه‌ندرێته گوندێكی قادر كه‌ره‌م
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ گوندێك تاوه‌كو ئێستاش كاره‌باى نیشتمانى نییه، ئیداره‌ى سنووره‌كه پلانێكی له‌مێژینه‌ى هه‌بوو بۆ دابینكردنى كاره‌با، ئێستا گه‌یشتنه ئه‌م قۆناغه‌ى كه زه‌وى بۆ پڕۆژه‌كه و ستوون و پێداویستییه‌كانى راكیچشانى كاره‌باى بۆ ئاماده بكه‌ن.
گونده‌كه، ناوى قەشقەیه له سنورى ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م، ماوه‌ى راكێشانى تۆڕى كاره‌باكه‌ى 19 كیلۆمه‌تره له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه‌وه.
دوێنێ رەمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری کارەبا سەردانی گونده‌كه‌یان کرد و ئه‌و زەویه‌یان رادەستی کۆمپانیای جێبەجێکار کرد بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە دابینكراوه.
پرۆژەکە، لە رێگای وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە لەچوارچێوە قەرزی نێودەوڵەتی و لە سندوقی نیشتیمانی بۆ پەرەپێدان جێبەجێدەکرێت .
گوژمەی پرۆژەکە 551 ملیۆن دینارە و لەماوەی 180 رۆژدا جێبەجێدەکرێت کە بریتیە لە 10 کیلۆمه‌تر هێڵی کارەبای 11 کەی ڤی و نۆ کیلۆمەتر کارەبای ناوگوند و نێوان ماڵەکان.
قائیمقامی چەمچەماڵ، داوای لە دانیشتوانی گوندەکە کرد هاوکاری کۆمپانیای جێبەجێکار بن و کار ئاسانی بکەن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە لە زووترین کاتدا.