لە کەلار

دوو تۆمەتبار لەسەر دزی کردن دەستگیرکران

964+

ژێوار خدر

پۆلیسی کەلار ئەو دزانەی دۆزییەوە کە خاوەن باخەکانیان گیرۆدە کردبوو، دز چی دز، مۆلیدە و درێلی کارەبا ئەشیای دنیایان دزیبوو.

ماوەیەک بوو لە باخەکانی قەزای کەلار کەلوپەلی ماڵەکان وون دەبوون و دیار نەدەمان، خەڵکەکەش بە ناچاری هاواریان بۆ پۆلیس بردووە و دوو هاوڵاتی رۆیشتوونەتە بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و پێیان وتون، کە لە نێو باخەکانیان کەدەکەوێتە دەرەوەی قەزای کەلار دزییان لێکراوە

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانیش کەوتونەتە خۆیان و تیمێکی لێکۆڵینەوەیان بۆ کۆی رووداوەکە پێکهێناوە و بە کەمتر لە سێ کاتژمێر دوو کەسیان بە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکردووە.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکان  دانیان بەوەدا ناوە کە زیاتر لە حەوت حاڵەتی دزیکردنیان لە باخەکانی دەرەوەی قەزای کەلارو ناوەوەی قەزاکە ئەنجامداوەو چەندین کەل و پەلی جیاوازی کارەباییشیان دزیوە کە بەشێک لە کەل و پەلەکانیش دەستیان بەسەردا گیراوە .

دەشڵێت، تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەرو بە پێی مادەی 446  لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیراون.