بۆ قه‌زوان كردن چوبوو
له شاخى بنارى ئاسۆس هه‌ڵدێرا و گیانى له‌ده‌ستدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رووداوێكی ھەڵدێران له یه‌كێك له شاخه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین هاولاتییه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ى راده‌ستى پزیشكى دادى رانیه كرا.
به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه بنکەی بەرگری شارستانی قەڵادزێ ئاگادارکرایەوە کە ھاوڵاتییه‌ك بەناوی خدر حه‌مە ساڵح لە دایكبوی 1955 لە شاخی بناری ئاسـۆس بەرامبەر گوندی دەشتێوی ھەڵدێراو بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.
دوای ئاگادارکردنەوە تیمی بنکەكه، گەیشتنە شوێنی رووداو تەرمەکەیان ھێنا خوارەوە ، گەیاندیانە پزیشکی دادی رانیە.
ده‌شڵێت، ئەو هاوڵاتیە لەگەڵ چەند کەسێک بوون بۆ قەزوان کردن چووبوونه ئه‌و شاخه و لەوێش هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە.