وێنەی بزنێکە و تاڵانكراوه
عێراق له ههوڵدایه پارچه شوێنەوارێكی سەردەمی سۆمەرییەكان لە ئەمریكا وەربگرێتەوە
964+
فهرهاد حهسهن
عێراق كار بۆ وهرگرتنهوهى پارچەیەکی شوێنەواری دەگمەن دهكات، كه بۆ سەردەمی سۆمەرییەكان دهگهڕێتهوه، دهیهوێت له ئهمریكا وهربگرێتهوه، یهكێكه لهو شوێنهوارانهى كه پێشتر لهو وڵاته تاڵانكرابوون.
پاره شوێهوارییهكه ئێستا له مۆزەخانەی مێترۆپۆلیتانه لە واشنتن.
عەلی عوبێد، سەرۆکی دەستەی شوێنەوار و کەلەپور لە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە رۆژنامەی “الصباح”ـی فهرمى راگەیاند، باڵیۆزخانەكهیان لە واشنتن هەوڵدەدات بۆ وەرگرتنەوەی دووەم پارچەی شوێنەواری لە ئەمریکا، ئهویش دوای ئەوەی پێشتر توانیبوی یەکەم پارچە لە مۆزەخانەى مێترۆپۆلیتان وەربگرێتەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی سێیەمی پێش زایین.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارچەكەی پێشوتر بریتی بوو لە “پەیکەرێکی مسین”ی پیاوێکی رووت، کە سندوقێکی بەسەر سەرییەوە هەڵگرتبوو، پێدەچێت قوربانییەکی ئایینی بووبێت، ئهم پارچه شوێنهوارییه پێشتر لە ئاهەنگێکدا لە واشنتن بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی رادەستکراویەوە.
بهڵام پارچە نوێیەکە، کە بڕیارە وەربگیرێتەوە، وێنەی بزنێکە لە قۆناغی سۆمەریدا و بە تەکنیکە هونەرییە وردەکانی ناسراوە، پلانیان وا داناوه پیچش گهڕاندنهوهى لێکۆڵینەوەیەکی هونەری و رێکارەکانی پاراستنى وردى بۆ بكرێت ئینجا له ئاهەنگێکی فەرمی بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامبدرێت وهكو رێزگرتنێك لە بەها مێژوویی و شوێنەوارییەکەی.
ئهم بهرپرسهى شوێنهوارى عێراق باس لهوهدهكات، هەوڵی دیپلۆماسی عێراق لەگەڵ چەندین وڵات و دامەزراوەی رۆشنبیری جیهانی بەردەوامە بۆ گێڕانەوەی هەموو ئەو شوێنەوارانەی کە له دوای ساڵی 2003، لە مۆزەخانەی نیشتمانی و شوێنەوارەکان تاڵانکراون یان به قاچاخ براون و دووپاتیشیدهكاتهوه كه “ئەم هەوڵانە بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە گەڕاندنەوەی میراتی شارستانی عێراق بۆ نیشتمانەکەی خۆی”.