داناغاز به‌ هاوكارى هیلالی ئیماراتى

له‌ کێڵگەی کۆرمۆر ده‌ست به‌ فرۆشتنى غاز ده‌كرێت و توانى به‌رهه‌مهێنانى زیاد كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کۆمپانیای دانەغاز رایگه‌یاند، پڕۆژەى زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەی غازى کۆرمۆر ته‌واوبووه‌ و ده‌شڵێت، كۆرمۆر 250 (KM250) هەشت مانگ پێش وادەی دیاریکراو تەواو بو و نزیکەی 250 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە رۆژێکدا توانای به‌رهه‌مهێنان زیاد دەکات.

کۆمپانیای دانەغاز له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت‌، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای هیلال پترۆلیۆم، 50%ی توانای بەرهەمهێنانی گازی كۆرمۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان پڕۆژەی KM250  یان زوتر تەواوکرد و گازی بازرگانییان لێی فرۆشت، سەرمایەگوزاریی گشتیی پڕۆژەکەش 1.1 ملیار دۆلارە.

پڕۆژەكه‌، نزیکەی 250 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە رۆژێکدا توانای پرۆسێسکردن زیاد دەکات، کە 50% زیادبونی توانای ئێستایە، بەوەش کۆی توانای کێڵگەكه‌ دەگاتە 750 ملیۆن مه‌تر پێ سێجا، ئەو توانایە زیادەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینکردنی خواستی کارەبای عێراق کە بە خێرایی گەشە دەکات لە رێگەی دابینكردنی بڕێکی زۆر غازی سروشتی.

باس له‌وه‌ده‌كات، ئەو فراوانکردنە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا و پاڵپشتی گەشەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پتەوکردنی دەستپێشخەریی “رووناکی”ی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی کارەبای 24 كاتژمێری و باشترکردنی دابینکردنی کارەبا بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق.

به‌قسه‌ى کۆمپانیای دانەغاز‌، کۆی وەبەرهێنان لە پڕۆژەکەدا یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلارە، بە پشتیوانی دارایی لەلایەن بانکی شاریق، کۆمپانیای دارایی گەشەپێدانی ئەمریکا (DFC) و داهاتی بۆندەکەی پێرڵ پترۆلیۆم کە 350 ملیۆن دۆلاره‌، لە لوتکەی خۆیدا، پرۆژەکە زیاتر لە 10 هەزار هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ڕەخساند، زیاتر لە شه‌ش هەزار تۆن پۆڵا و زیاتر لە 6.2 ملیۆن کاتژمێری مرۆڤی بەکارهێنا، ئەوەش وایکرد ببێتە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانی ژێرخانی کەرتی تایبەت لە عێراق لە ساڵانی رابردوودا.

كۆرمۆر گەورەترین كێڵگەی غازی ھەرێمی كوردستانە و كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی كاری تێدا دەكات، کێڵگەکە غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەولێر‌، چەمچەماڵ و بازیان دابین دەكات، كه‌ بە شادەماریی غاز لە هەرێمى کوردستان دادەنرێت، دەکەوێتە سنوری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ و لە ساڵی 2003ـەوە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە.

دانەغاز حەوت حەوزی مەڕ شوشتن لە سنووری چەمچەماڵ دروست ...

دانەغاز حەوت حەوزی مەڕ شوشتن لە سنووری چەمچەماڵ دروست دەکات

کۆمپانیای دانەغاز ژمێرەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکر...

کۆمپانیای دانەغاز ژمێرەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە