بانگەشەیەکى جیاواز

کاندیدى دۆستى ژینگە؛ دەنگم بدەرێ و گوڵت دەدەمێ

+964
ده‌شتی عارف

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شاری کراکۆڤ لە پۆڵەندا بۆ ساڵی 2024، دۆمینیک یاشکۆڤیچ، کاندیدى سەرکەوتوو، شێوازێکی نوێ و ژینگەدۆستانەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێنا. لە جیاتی پۆستەر و فلێکسی هەڵواسراو کە سیمای شار دەشێوێنن، یاشکۆڤیچ پەڕەیەکی سادەی بەسەر دەنگدەراندا دابەش کرد.

پەڕەکە ناوی خۆیى، حزبەکەی و ناوی شارەکەى لەسەر نووسرابوو، لە بەشی پشتەوەی پەڕەکەدا، کیسەیەکی بچووکی تۆوی گوڵ دانرابوو.

دەنگ لە تۆ و گوڵ لە من

پەیامەکە روون بوو: “دەنگ لە تۆ و گوڵ لە من”، ئەم بیرۆکە داھێنەرانەیە، دۆمینیک یاشکۆڤیچى سەرخست و هانی دەنگدەرانیشى دا کە بەشداری بکەن لە جوانکردنی شارەکەیاندا.

بە پێچەوانەوە، لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراقدا، دیاردەی هەڵواسینی پۆستەری بەربژێرەکان بە درەخت و گوڵەکان و ستوونە کارەباییەکانەوە بووەتە دیمەنێکی باو و سیمایەکی ناشرینی بە شارەکان بەخشیوە. ئەمەش جیاوازییەکی گەورە لە نێوان دوو کولتوری هەڵبژاردندا نیشان دەدات: یەکێکیان ژینگە دەپارێزێت و ئەوی تریان زیانی پێدەگەیەنێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

15 رۆژ مۆڵەتە و سەرجەم فلێکس و پۆستەرەکانتان لادەبرێن

15 رۆژ مۆڵەتە و سەرجەم فلێکس و پۆستەرەکانتان لادەبرێن