هەواڵەکان

سێ رۆژە مردووە بە بۆنەکەی دۆزیانەوە و لۆفەکانی سپیلکیش بوونەتە بەڵای شۆفێران

+964

ژووری هەواڵ

پیاوێک لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوبازاڕی کەلار گیانی لەدەستدا کابرا سێ رۆژبوو مردبوو دراوسێ ژوورەکانی بە بۆنی ناخۆشی ژوورەکەیا پێیان زانی و دەرگاکەیان شاکاندبوو بۆ هێنانە دەرەوەی، پەیامنێری 964 چووە ئەو ژوورەی کە پیاوەکە تێیدا گیانی لەدەستدابوو سارد و لۆسڕ چونکە هەموو شتێکی تیادا کۆکرابووەوە هەر لە ژوورەکە کارمەندی هۆتێلەکەی دواند ئەو وتی، نزیکەی سێ بۆ چوار ساڵە لێرە دەمێنێتەوە

ژووری ئەو هۆتێلەی پیاوێک تیادا گیانی لەدەستدا لە کەلار...

ژووری ئەو هۆتێلەی پیاوێک تیادا گیانی لەدەستدا لە کەلار پاککرایەوە

لۆفە لۆفە نییە بووە بە بەڵا بۆ شۆفێران و لە چاوتروکانێکا رووداوێک روودەدات

لۆفەکەی سپیلک بووە بە بەڵای شۆفێران

لۆفەکەی سپیلک بووە بە بەڵای شۆفێران

ئەمە جار و دووجار نییە لە زاخۆ دیمەنی عەنتیەکەو سەیر لە شۆفێران و سەرنشینان لەسەر شەقام دەبینرێت پۆلیسی زاخۆش چاک گیری خواردووە بە دەستیانەوە، لە زاخۆ سەرنشێنی ئۆتۆمبێلێک لەکاتی رۆیشتندا قاچی لە جامەکانییەوە هێناوەتەدەر، پۆلیسی هاتوچۆ دۆزییەوە و دەستی بەسەرداگرت

سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک قاچی لە جامەکانییەوە هێناوەتەدەر...

سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک قاچی لە جامەکانییەوە هێناوەتەدەر؛ دەستی بەسەرداگیرا

پێشینان راستیان وتووە ئاو و ئاوەدانی دوعای ئەوەشیان کردووە خوا هیچ کانیەک کوێر نەکەیتەوە، ئێستا کانی هەنجیر کانییە بەناوبانگەکەی ناحیەی باسرمە لە قەزای هەریر کە 50 ساڵە بە ئاوە سازگارەکەی باخەکانی سنوورەکەی تێرئاو کردووە، ئێستا چۆڕەبڕ بووە وشکی کردووە.

کانی هەنجیر؛ گەورەترین کانی ناحیەی باسرمە چۆڕەبڕ بوو

کانی هەنجیر؛ گەورەترین کانی ناحیەی باسرمە چۆڕەبڕ بوو