سێ ساڵ بوو لەو هۆتێلە دەژیا

ژووری ئەو هۆتێلەی پیاوێک تیادا گیانی لەدەستدا لە کەلار پاککرایەوە

964+

میلاد جەلال – کەلار

پیاوێک لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوبازاڕی کەلار گیانی لەدەستدا کابرا سێ رۆژبوو مردبوو دراوسێ ژوورەکانی بە بۆنی ناخۆشی ژوورەکەیا پێیان زانی و دەرگاکەیان شاکاندبوو بۆ هێنانە دەرەوەی.

پەیامنێری 964 چووە ئەو ژوورەی کە پیاوەکە گیانی لەدەستدابوو تیایدا، سارد و سڕ چونکە هەموو شتێکی تیادا کۆکرابووەوە هەر لە ژوورەکە کارمەندی هۆتێلەکەی دواند ئەو وتی، نزیکەی سێ بۆ چوار ساڵە لێرە دەمێنێتەوە، لەناو بازاڕ رۆژانە لەسەر کارتۆنێک دادنیشت و دەرۆزەی دەکرد خەڵک بە پێنج سەد دینار و هەزار دیناری پێدەدا.

دوێنێشەو ژوورەکانی تر وتیان بۆنێک دێ لەم ژوورە، کاتێک هاتین و دەرگاکەمان کردەوە بینیمان گیانی لەدەستداوە و یەکسەر پەیوەندیمان بە پۆلیسەوە کرد، پزیشکی دادای کەلاریش دەڵێت پێدەچیت جەڵتەی دڵ لێیدابێت و ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە نییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی