"بەشێکیان سزای دارایی دەدرێن"

لە هەولێر 20 کاندید سەرپێچییان کردووە

964+

رێباز خدر – هەولێر

لە رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تا ئەمڕۆ، 20 کاندید لە هەولێر سەرپێچییان کردووە و بەشێکیان رووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.

مەروان محەمەد بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر بە 964ـی وت، “تا ئەمڕۆ سەرپێچی 20 کاندیدمان تۆمارکردووە کە 15 کەسیان دوای ئاگادارکردنەوەیان سەرپێچییەکانیان هەڵگرتووەتەوە، بەڵام پێنجیان سەرپێچییەکانیان رەوانەی بەغدا کراوە و رووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پارێزگای هەولێر یەک ملیۆن و 2078 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دابەشکردنی کارتیش تا ڕحژی دەنگدان بەردەوام دەبێت.

بانگەشەی حزب و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 3ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تا رۆژی 11.11.2025 بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی عێراق كرا

یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی عێراق كرا

10 كاندیدی دیكەی هەڵبژاردنی عێراق دوورخرانەوە

10 كاندیدی دیكەی هەڵبژاردنی عێراق دوورخرانەوە