دروستكردنى شۆسته‌یه
له ناحیه‌ى سیروان پڕۆژه‌یه‌كى 11 ساڵ راگیرا‌و ته‌واو ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى سیروانى سه‌ر به پارێزگاكه‌یان، جێبه‌جێ ده‌كاتن به‌ڵام یه‌كێك له‌وانه 11 ساڵه كاره‌كانى راگیراوه كه دروستكردنى شۆستەی ناو بازاڕه.
به‌م دواییانه، کاسبکاران و هاوڵاتیانی ناو بازاڕی سیروان داوایان كردبوو قه‌له له ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه بكرێت و به‌ڵێنیان پێبدرێت كه پێش وەرزی بارانبارین، ته‌واوبكرێ.
خێڵان عه‌بدولڕه‌حمان میرزا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كان دووپاتیده‌كاته‌وه كه لە ئێستادا کارکردن لە پڕۆژەکه بە شێوازێکی خێرا جێبەجێ دەکرێت و هەموو هەوڵێک دەدرێت پیش وەرزی بارانبارین کارەکانی پڕۆژەکە بە کۆتا بگات.
پڕۆژه‌كه، یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانى ناحیه‌كه، كاره‌كانى له ساڵی 2014 راگیرا بوو، به‌ڵام به‌م دواییانه بودجەی له‌سه‌ر وەبەرهێنان بۆ ته‌رخان بكرێت و ده‌ست به‌كاره‌كانى بكرێته‌وه .
شاره‌وانییه‌كان، داوا لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی ناوبازاڕی سیروان دەکات هاوکاری تیمەکانی کارکردن بن کە لە ئێستادا کۆمپانیا سەرقاڵی کۆنکرێتکردنی قاعیدەی کربستۆنە، بۆ ئەوەی کارەکان خێراتر ئەنجامبدرێن و پێش وەرزی باران بارین بخرێتە خزمەت هاوڵاتیان و کاسبکارانی ناوبازاڕ.