چاوەڕوانى کۆتایى دێت؛ سبەینێ ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت
964+
وریا فەتاح
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، هەموو شتێک تەواو بووە و سبەینێ ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەنرێت.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە 964ـى وت،”سبەینێ سێشەممە، 14.10.2025، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2025-2026) رادەگەیەنرێت”.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتەکەش، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ده‌ستده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان.
جەختیش دەکاتەوە کە پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندن.