"رۆڵی پیاوە خراپەکە کەم دەکەمەوە"

نزار سەلامی باڵا بەرزی خوشک و براکانیەتی و تەریق دەبێتەوە گۆرانیش بڵێت

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

نزار سەلامی ئەمجارەیان لە فیلمێکی کوردی و ئەوروپی دەردەکەوێتەوە و دەشڵێت، هەموو کارەکانی خۆمم بەدڵە و باڵا بەرزی خوشک و براکانیشمم.

راستە رۆڵی پیاوێکی خراپەکار زۆر دەبینێت، بەڵام نزار سەلامی کەسێکی دەم بەخەندەیە و لە قسە خۆشەکانی خۆی ناکەوێت و بۆ پەیامنێری 964 وتی، وەکی برێی من باڵام لە خوشک و براکانم بەرزترە و بە خێزانی باڵامان بەرزە و ئەوەی دراما و فیلمەکان باڵا ئەسڵەکەی خۆم نییە.

دەربارەی کاری هونەری نوێ وتی، سەرقاڵی فیلمێکی نوێم کوردی و ئەوروپیە و بە زمانی کوردی و دانیمارکی قسە دەکەم، بەڵام دانیمارکیەکەم باش نییە و لەبەرم کردووە.

پەیامنێر هەرچی هێنای و بردی گۆرانیەکی نەوت وەک هەردی برای و وتی، تەریق دەبمەوە گۆرانی بڵێم تەنیا بۆ خۆمە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دوای 10 ساڵ هەردی سەلامی گەڕایەوە شانۆ

دوای 10 ساڵ هەردی سەلامی گەڕایەوە شانۆ