شۆفێرێک سزادرا
هاتوچۆی زاخۆ: هەر ئۆتۆمبێلێک باری زیادە باربکات دەستی بەسەردادەگیرێت
964+
شۆڕش قادری
لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت باری زیادەی بار کردبووە و لە جامەکانییەوە هاتبووەدەر، پۆلیسی هاتوچۆ دەستی بەسەرداگرت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، هەر شۆفێرێک ئۆتۆمبێلی تایبەت لەبری بارهەڵگر بەکاربێنێت و باری زیاتری پێ باربکات، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە باری زیادەی بارکردووە، بەشێوەیەک لەمسەراوسەری جامەکانی هاتۆتەدەرەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەشیان بە پێبژاردنی دارایی سزا داوە.
هاتوچۆی زاخۆ دەشڵێت، ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان و بارهەڵگریش بۆ گواستنەوەی کەلوپەل دروست کراون و لەبری یەکتر بەکارنایەن، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان خۆ لەو جۆرە کارانە بەدوور بگرن، بۆ ئەوەی تووشی رووداوی نەخوازراو و سزا نەبنەوە.