له هاویندا وشکبوون
شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستى به‌داره وشكه‌كاندا هێنا و داری دیكه‌ى لە شوێنیان چانده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڵمه‌تێكى چاندنه‌وه‌ى دار و دره‌ختى له شوێنى ئه‌و دارانه ده‌ستپێكردووه كه له وه‌رزى هاوینى ئه‌مساڵدا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما وشكبووبون، ده‌ستى به رێكخستنه‌وه بۆ هه‌ندێك باڕك و باخچه كردووه كه له سه‌نته‌رى قه‌زاكه‌یدا هه‌ن.
هۆبەی باخچەکانی شارەوانی له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستى به‌م هه‌ڵمه‌ته كردووه، تیایدا كارى هەڵپاچین و بڕینی ئەو لق و درەختانه كردووه كه له‌مانگى ئابی ئه‌مساڵ وشکبوون و له شوێنینان دارى دیكه ده‌چێننه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كارى رێکخستنه‌وه بەو بلوار و باخچه و پاڕكانه‌ی ناوشاریش ده‌كات بۆ ده‌رخستنى سیمایه‌كى جوان کە بریتین لە باخچەكانی شافعی، پارکی سۆڵە لە گەرەکی شەهیدان، باخچەی مه‌حمودی مامە عەزە، قەدەمەکان و هەڵکەندنی چاڵ و ئامادەکاری بۆ ناشتنی نەمام لە جزرەی حاجی ساڵح گه‌ڵاڵی و جزرەی کانی سارد.
شاره‌وانى ده‌شڵێت، بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی رووبەرێکی سەوز و جوان پێشکەش بە هاووڵاتیانی شاره‌كه‌یان بكه‌ن.