عەجیبە و کچەکانی

دایكێكی تەمەن 70 ساڵ خۆی و سێ كچی لە پۆلی شەشی سەرەتایی دەخوێنن

964+
كاروان سالحی – كەركوك

دایكێكی تەمەن 70 ساڵ خۆی و سێ كچی کە هیج خوێندەوارییەکی نەبوو، چەند ساڵێکە رۆژانە چەند كیلۆمەترێك دەبڕن بۆ ئەوی خۆیان بگەیەنن بە بنكەیەكی نەهێشتنی نەخوێندەواری دڵدار لە گەرەكی پەنجا عەلی کەرکوک.

ئەمساڵ پۆلی شەشی سەرەتاین بە وتەی خۆیان بۆ 964 بەنیازن، قۆناغەكانی دیكەی خوێندن بە تاقیكردنەوەی دەرەكی ئەنجام بدەن، هانی كچەكانیشی دەدات بۆ ئەوەی بەردەوام ببن لە خوێندن.
عەجیبە كەریم سەعیدی تەمەن 70 ساڵ بە 964ـی وت ، رۆژانە لە گەڵ هەرسێ كچەكەم دێین بۆ بنكەی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ ئەوەی فێری خوێندن ببین، سەرەتا نەمدەزانی قەڵەم بگرم بە دەستمەوە، بەڵام ئێستا ئەتوانم بخوێنم و ناو خۆمی و باوكم بنوسم هەروەها ژمارە و تابلۆ دەزانم بخوێنمەوە.

عەجیبە لەبارەی ئەوەی ئەمساڵ لەپۆلی شەشی سەرەتاین، وتی تاقیكردنەوەی ویزاری لە بەردەمانە دوای ئەوەی قۆناغەكانی دیكە دەبڕین بە ئەنجام دانی تاقیكردنەوەی دەرەكییش ئەو قۆناغە دەبرین و پلانەکەمان وایە، ئەو دەڵێ، خوێندن بۆ هەموو كەسێك گرنگە ئەوەی نەزانێت وەكو كوێر وایە ، دەمەوێت ئاستی خوێندنم زۆر باش بێت برۆم بۆ ئەنجام دانی عومرە كێشەی نەخوێندەواریم نەبێت لەوێ.
هەر عەجیبە نییە، بنکەکە 530 خوێندکار هەبووە و ئێستاش بەشێکیان دەخوێنن، قوتابی ئەنوار عوسمان بە 964 ـی وت، دانیشتووی گوندێكی سنوری ناحیەی رەشادی سەر بە قەزای داقوقە، ئەو لە ساڵی‌ 2014 بەهۆی شەڕی داعش لە قوتابخانە دابڕاوە، لە ساڵی 2020 توانیەیەتی بگەرێتەوە بۆ بنكەی خوێندنی دڵدار و پۆلی شەشی سەرەتای بخوێنێ،

وە ئەمساڵ تاقیكردنەوی دەرەكی پۆلی سێ ناوەندیی ئەنجامداوە و سەركەوتو بووە، ئوو وتی، ئینشاڵا تاقیكردنەوەی پۆلێ شەشی ئامادەیش ئەنجام دەدەم و سەركەوتوو دەبم تێدا، ئێستا خوێندن چەكی دەستی هەموو كەسێكە بە تایبەتی ژنان، داواكارم ئەوەی وازی هێناوە بگەرێتەوە بەر خوێندن.

هەموو ئەو هەوڵانە لە بنکەی دڵدارەوە دەدرێن، ئارەزوو شاپور بەرێوەیەری بنكەی دڵدار بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری بە 964ـی وت، لە ساڵی‌ 2013 وە بنكەكەیان دامەزراوە، تاوەكو ئێستا 496 قوتابی خوێندوویەتی لە بنكەكەمان، ئێستا دەستكراوە بە وەرگرتنی قوتابی بۆ ئەم ساڵی‌ خوێندن كە دەگاتە 530 قوتابی، بەشێكی زۆری ئەوانەی خوێندوویانە وەك فەرمانبەر بە بڕوانامەی سەرەتایی لە دامودەزگاكانی حكومەت دامەزراون، یان بووون بە پۆلیس، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی.

ئەو لەبارەی خوێندنی عەجیبە و کچەکانی دەڵێ، عەجیبە تەمەنی 70 ساڵە و خۆی و سێ كچی رۆژانە دێن بۆ خوێندن، كاتێك هاتە بنكەكەمان هیچی نەدەزانی سەرەتا پۆلی یەك دەستی پێكرد و ئێستا زۆرباشە و گەیشتووە بە پۆلی شەشی سەرەتایی و ئاستی زۆر بەرزە و نموونەیەكن بۆ قوتابییەكانی دیكە.

لە کەرکوک چەند بنکەیەکی جیاواز و بەزمانی جیاواز هەبوون بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری، سەحەر عەزاوی، بەرپرس لە راگەیاندنی بەشی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك بە 964ـی وت، لە ساڵی 2009 چەند بنكەیەكمان هەبوو بەڵام فەرمی نەبوو لە ساڵی 2013 لە ژێرناونیشانی دەستپێكردنی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری ، بەسێ زەمانی كوردی، عەرەبی و توركمانی تێدا دەخوێندرا، بەڵام ئێستا زمانی توركمانی نەماوە.

لە ماوەی 12 ساڵ وتاوەكو ساڵی رابردوو، 125 هەزار قوتابی لە بنكەكان خوێندوویانە، كۆی گشتی بنكەكان لە كەركوك و قەزاو ناحیەكان دەگات بە 300 بنكەی نەهێشتنی نەخوێندەواری و ئەوانەی لەبنكەكان دەخوێنن تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 75 ساڵ دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پیاوێک تەمەنی 73 ساڵە و واز لە ئوتوە کۆنەکەی ناهێنێ

پیاوێک تەمەنی 73 ساڵە و واز لە ئوتوە کۆنەکەی ناهێنێ