هه‌ر پێكه‌وه‌ژیانى لێده‌وه‌شێته‌وه
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه داوا له لایه‌ن و كاندیده‌كان ده‌كات ئارامى كۆمه‌ڵایه‌تى شاره‌كه بپارێزن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بۆ ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌رێگه‌ى په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوا له لایه‌ن و كاندیده‌كان كرد، له شارى ئاشتى پێكه‌وه‌ژیانه‌كه‌ى بپارێزن.
نوخشه ناسیح، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، با رۆژانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بكرێته پێشبڕكێیه‌كی شارستانى له‌سه‌ر بنه‌ماى پلان و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تگوزارى “نه‌ك بریندار كردنى هه‌ستى یه‌كترى”.
روونیده‌كاته‌وه كه شاره‌كه‌یان هه‌میشه پایته‌ختى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتنى یه‌كترى بووه، پێویسته له رۆژانى بانگه‌شه‌دا ئارامییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ى بپارێزرێت.
دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى مكه‌شێكى ئارامی بێلایه‌نانه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنن و ئه‌وانیش هێمنانه كارى بانگه‌شه‌ى خۆیان بكه‌ن.