"بەگەنجی وتارم داوە سەماعەی مزگەوتەکە دڕاوە"
لە ئیداره‌ى گەرمیان 27 مامۆستای ئایینی به‌یه‌كه‌وه خانەنشین کران
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
له ئیداره‌ى گه‌رمیان رێوڕه‌سمێك بۆ خانه‌نشینبوونى 27 مامۆستای ئایینى رێكخرا، یه‌كێك له مامۆستاكان ده‌ڵێت، به گه‌نجى حه‌ماسه‌تمان بۆ وتاردان هێنده به‌رزبووه جارى واهه‌بووه سه‌ماعه‌ى مزگه‌وته‌كه دڕاوه.
رێوڕه‌سمه‌كه، ئەمڕۆ سێشەممە، لە قه‌زاى کەلار رێكخرا و له‌گه‌ڵ خانه‌نشینبوونى مامۆستاكان خەڵاتی رێزلێنانیشیان پێبەخشرا.
مامۆستا تەھا عەبدولرەحیم، دوای 51 ساڵ لە وتاربێژی بە 964ى وت، دواى خانه‌نشینبوونیش ھەر بەردەوام دەبن لە ئامۆژگاری و قسەکردن بۆ خەڵکی، بەڵام ئه‌وه‌ى جاران به گه‌نجى پێیان كراوه ئێستا ناتوانن بیكه‌ن “قوەت و حەماسەتی گەنجیمان نەماوە”.
وتیشی “لە تەمەنی گەنجی ھێز و گڕوتینێکی زۆرم ھەبوو، لەکاتی وتاردان سەماعەی مزگەوتەکەم دڕاندوە”.
تەھا حەمەدەمین، مامۆستایەکی دیکەی خانەنشین بووه بە 964ى وت، 31 ساڵ لەرێگەی مینبەرەوە خزمەتم کردووە، خانەنشین بونیش رامانناگرێت و بەردەوام دەبین لە ئەرکی خۆمان ئەگەر لە رێگەی مینبەرەکانیشەوە نەبێت
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن